ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
کوڕ: بڕوانە،شایی یە،چۆپی یە،لەو ماڵە گوێ بگرە!زوڕنایە،دەهۆڵە،شمشاڵە زەرد و سوور تێکەڵ بوون،ژن و پیاو هەرایە لەوناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە ساتوخوا خێراکە بابڕۆین دەست بگرین بەکامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین کچ: گوڵ نەبێ بۆ سەرم:ئاڵ چەپکێ،زەرد چەپکێ نایەم بۆ زەماوەن،نایەم بۆ هەڵپەڕکێ! کوڕ: کچ لەڕێی جوانیتا،کچ لەڕێی جوانیتا کچ لەڕێی نێونیگای هاتوچۆی کانیتا پایزە گەڵای دار ڕژاوە باغ ڕووتە گووڵ کوانێ گوڵ لێوی بەبزە پشکووتە! کچ: گوڵ نەبێ بۆ سەرم:زەرد چەپکێ،ئاڵ چەپکێ نایەم بۆ زەماوەن،نایەم بۆ هەڵپەڕکێ! بتدایە دڵ بەمن بە هەموو مەعناوە دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە کوڕ(ئەڕوا لەبەرخۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ): باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە خێڵی دوشمن دەوری داوە ئەڕۆم:ڕێگام لێ گیراوە ناڕۆم:چاوکاڵ لێم تۆراوە! کوڕ: بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام،خوار و ژوور زەرد هەبوو بۆم چنیت،چنگ نەکەوت گوڵی سوور کچ:نایەم،گوڵ ماویەتی بۆ سەرم سوور چەپکێ! کوڕ(یەخەی مراخانی ترازان): ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتی! کچ: ئەی هاوار!تفەنگی دوشمنیش پێکاتی؟ ڕاکشێ تاوێ سەر بنێرە سەر ڕانم بابگریم بۆ دڵێ،بۆ گوڵێ دۆڕانم! (گۆران)
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**